توركیا لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنەكان رەخنەی توند لە هۆڵەندا دەگرێ

توركیا لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنەكان رەخنەی توند لە هۆڵەندا دەگرێ

دوای ئەوەی پەرلەمانی هۆڵەندا بەفەرمی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی لەلایەن سوپای توركیاوە لە 1915دا وەك جینۆساید ناساند، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بە توندی رەخنەی گرت و بە بڕیارێكی ناڕەوای وەسف كرد.


پەرلەمانی توركیا بڵاوی كردەوە "بڕیارە ناڕەواکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا لەبارەی دەنگۆی رووداوە بێ بنەماکانی ساڵی 1915 لە دەوڵەتی عوسمانیدا، وەک پەرلەمانی تورکیا قبووڵی ناکەین، بە توندی ئیدانەی دەکەین و بەلای ئێمەوە رەوایەتی نییە".


سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی ھۆڵەندای لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لەلایەن سوپای توركیای سەردەمی عوسمانی لە 1915دا کرد.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە کە بڕیارەکە لە رووی مێژوویی و یاساییەوە، ھیچ بنەمایەکی نییە و لە روانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی نێودەوڵەتیش وەک لەکەیەکی رەش دەمێنێتەوە.


راشگەیەنراوە کە پەرلەمانی ھۆڵەندا بەو بڕیارەوە خۆی لە شوێنی دادگاکانی نێودەوڵەتی داناوە و ھۆکارەکانی ئەو رووداوەی فەرامۆش کردووە و ھەوڵی نووسینی مێژووێکی بێ بنەمای داوە.
bas news-
Top