سبەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئەنقەرە

سبەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئەنقەرە

سبەی پێنجشەممە رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک دەگاتە ئەنقەرە و بابەتی سەرەكی دیدارەكانیشی داوای راگرتنی ئۆپەرسیۆنی عەفرین دەبێ.


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تیلەرسن لە میانی سەردانەکەی لە ١٥-١٦ی شوبات بۆ تورکیا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا کۆدەبێتەوە.


لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکاندا تاوتوێی پرسە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەکرێت و لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکانیش ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت.


پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا تیلەرسن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیاش کۆبێتەوە و راستەوخۆ داوای راگرتنی شەڕی عەفرینی لێ بكات.
bas news-
Top