فەرەنسا هەڕەشە لە رژێمی سووریا دەکات
سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڕەشە لە رژێمی سووریا دەکات و رایدەگەیەنێت، بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی هاووڵاتییانی مەدەنی، هەیە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەکارهێنانی هێڵی چەکی کیمیاوی هێڵی سوورە و لە هەر کوێ ئەو چەکە لە دژی هاووڵاتییان بەکار بهێندرێ، ”لەو شوێنە دەدەین“.
ئیمانوێل ماکرۆن هەڕەشەی لە رژێمی سووریا، کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتیی دەکات، کردووە و رایگەیاندووە، لە هەر کاتێکدا، فەرەنسا (بەڵگەی حاشاهەڵنەگر)ی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی سووریاوە دەستکەوت، ”ئەوا لە رژێمی سووریا دەدەین“.
رۆژی سێشەممە 4.4.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بە چەکی کیمیاوی ناوچەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبیان بۆردومان کرد و بە ھۆی بۆردومانەکەوە، 58 کەس گیانیان لەدەست دا، کە زۆرینەیان منداڵ بوون و نزیکەی 300ـی دیکەش بریندار بوون.
باسنیوز
