ترهمپ: خهرجكردنی پاره له رۆژههڵاتی ناوهڕاست كارێكی شێتانهیه
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەو ھەڵەیە دووبارەناکاتەوە و بۆ لەمەودا ئەو پارەیە لە ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیدا خەرج دەکات.
ترهمپ گوتی: "تا دوو مانگ لەمەوبەر 7 تريلیۆن دۆلارمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەرج کردووە, حەوت تريلیۆن دۆلار. ئەمە چ ھەڵەیەکە. واتە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا 7 تريلیۆن دۆلار لەو ناوچەیە خەرج کردووە کەچی ئێستا بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبەراورد بە 17 ساڵی رابردوو زۆر خراپترە".
گوتیشی: "من ئەو شته ناھێڵم و ئەو پارەیە لە دروستکردنی پرد و رێگاوبانەکانی ئەمریکا خەرج دەکەم کە خەریکە دەرووخێن. ئەمە شتێکی زۆر خراپە کردوویانە و کارێکی شێتانەیە. ھەموو بیانووشیان سوپای ئەمریکا بووە. بەڵام نەیانتوانیوە وەک پێویست سوپا بەھێز بکەن".
ترهمپ جهختی لهسهر بههێزتركردنی سوپای وڵاتهكهی كردهوه و رایگهیاند، سوپای ئەمریکا زۆر زیاتر لە جاران بەھێزتر و مۆدێرنتر دەکەنەوە و پەرە بە چەکی ئەتۆم دەدەن, چونکە وڵاتانی دیکە پەرە بە چەکی ئەتۆم دەدەن.
ههروهها گوتی: "ئەگەر ئەوان پەرەپێدانی چەکی ئەتۆم راگرن منیش لە ماوەی دوو خوولەکدا رایدەگرم. بەڵام ھەتاوەکو ئەوان بەردەوام بن ئێمەش بەردەوام دەبین و وەک ھەمووکات زرۆ لەپێش ئەوانەوە دەبین".
K24
