رژێمی سووریا لێدوانێک لەبارەی تێکشکاندنی ”فڕۆکە ئیسرائیلییەکان“ بڵاو دەکاتەوە
رۆژی شەممە 10/2/2018، ئاژانسی (سانا)ی حکوومیی رژێمی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی رژێمەکەی، بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەرپرچی فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکانیان داوەتەوە، کە ”هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەک لە ناوەڕاستی سووریا“.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی مووشەکەکانی سوپای رژێمی سووریا، کە ئاراستەی فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکانی کرد، ”زیاتر لە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی تێک شکاوە“.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی F16ـی وڵاتەکەی دوای بۆردومانکردنی بنکە و بارەگای هێز و میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، لە باکووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.
باسنیوز
