پوتین و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن
ئۆفیسی رۆژنامه‌وانی كرملین ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 8/2/2018 رایگه‌یاند: "سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه‌و دواین پێشڤه‌چوونه‌كانی ره‌وشی سووریا، له سه‌روویانه‌وه بارودۆخی عه‌فرین و ئیدلب و ره‌وشی مرۆیی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات باسكراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئۆفیسی رۆژنامه‌وانی كرملین، هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی لوتكه له‌نێوان وڵاتانی ده‌سته‌به‌ری ئاشتی (رووسیا - ئێران -توركیا) له ئیستانبوڵ و درووستكردنی پێگه‌یه‌كی چاودیریی نوێی هاوبه‌ش له شاری ئیدلبی سووریا ریككه‌وتوون، باسی په‌یوه‌ندی نوێی ته‌له‌فۆنی دیكه‌شیان له‌نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكی رووسیا و ئێران و توركیا كردووه".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و توركیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر رێككه‌وتوون و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌ستانا زۆر گرنگ و به بایه‌خه.
k24
