رژێمی سووریا سەکۆی مووشەکی دژی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جێگیر دەکات

 رژێمی سووریا سەکۆی مووشەکی دژی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جێگیر دەکات
رژێمی سووریا سەکۆی مووشەکی دژی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جێگیر دەکات، کە هەوڵی بۆردومانکردنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، دەدەن.



ئاژانسی (رۆیتەرز) لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازی لە سووریا بڵاوی کردووەتەوە، سوپای رژێمی سووریا سەکۆی مووشەکی و دژەفڕۆکەی بردووەتە ناوچەکانی هێڵی رووبەڕووبوونەوە لە گوندەوارەکانی حەلەب و ئیدلیب.



ئەو سەرچاوە سەربازییە هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی سوپای رژێمی سووریا، کە مووشەکە دژەفڕۆکەکانی ئاسمانی عەفرینیش دەپارێزن، ”پەیامێکە بۆ هەموو لایەک“، بەبێ ناوهێنانی هیچ کامێکیان.



لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.



باسنیوز
Top