کیم جۆنگ ئون سەرۆکەکەی دەنێرێتە کۆریای باشوور
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆریای باشوور، کیم یۆنگ نام، سەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە کۆریای باکوور (بەرزترین دەسەڵاتە لەو وڵاتە) سەرۆکایەتیی شاندی ئۆڵۆمپیادی وڵاتەکەی لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی بیۆنگ چانگ دەکات.
میدیاکانی کۆریای باشوور باسیان لەوە کردووە، کە ئەگەر هەیە سەرۆکی وڵاتە باشوورییەکە لەگەڵ کیم یۆنگ نام کۆ ببێتەوە.
ئەگەرچی کیم یۆنگ نام بە رووکەش سەرۆکی بەرزترین دەسەڵاتی کۆریای باکوورە، بەڵام کیم جۆنگ ئون دەستی بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرتووە، کە لە باوکی و باپیری بۆی ماوەتەوە و بەشێوەیەی دیکتاتۆرییانە حوکمڕانیی وڵاتەکەی دەکات.
بڕیارە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی بیۆنگ چانگ لە کۆریای باشوور لە رۆژی هەینی 9/2/2018 دەست پێ بکات و تا رۆژی 25/2/2018 بەردەوام بێت.
باسنيوز
