ماکرۆن پەنابەرێکی عەرەب بە فڕۆکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا بە شەو لە شەقامەکانی شاری کلیرمۆن فیران لە باشووری فەرەنسا دەگەڕێت و قسە لەگەڵ کچێک بە ناوی مەها دەکات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، ماکرۆن بە مەهای گوتووە سەردانی تونس دەکات و ئەگەر ئەویش دەیەوێ، دەتوانێ بە فڕۆکە تایبەتەکە لەگەڵ ماکرۆن بچێتەوە تونس و دواتریش هەر بە فڕۆکە تایبەتەکە، بگەڕێتەوە فەرەنسا.
ئێوارەی چوارشەممە 31/1/2018، ئیمانوێڵ ماکرۆن بە سەردانێکی یەک رۆژە، گەیشتە تونس و مەهاش لە چوون و هاتنەوەیدا، یاوەری بوو.
مەها پەنابەرێکی تونسییە و مافی مانەوەی لە فەرەنسا وەرگرتووە.
باسنيوز
