بەرپرسێکی باڵا بەهۆی رەخنەی ترەمپەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا
بەرپرسێکی باڵی ئەمریکا بەهۆی رەخنەیەکی سەرۆکی وڵاتەکەوە، وازی لە پۆستەکەی هێنا.
پێش چەند مانگێک لە وادەی خانەنشینبوونی، ئەندرۆ مەککابی، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕالی (FBI) وازی لە پۆستەکەی هێنا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی NBCnewsـی ئەمریکی، چاوەڕێ دەکرێ تا گەیشتن بە وادەی خانەنشینبوونی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، ئەندرۆ مەککابی مۆڵەتی زۆرەملێی پێ بدرێت.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار رەخنەی ئەوەی لە ئەندرۆ مەککابی دەگرت، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی ستافی هەڵبژاردنی هیلاری کلینتۆنی رکابەری ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2016.
باسنیوز
