لە کازاخستان بەهۆی بەفر و سەرماوە 223 کەس گیانیان لەدەست دا
بەپێی زانیاریی وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان ڕێژەی بەفر و شەپۆلی سەرما و بەستەڵەک هێندە زۆر بووە کە ڕێگەوبانەکان داخراون و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 223 هاووڵاتی.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان ئەو سەرما و سۆڵەیە کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە، بە چەشنێک زەرەر و زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕەز و باخەکان گەیاندووە و زۆرێک لە ئاژەڵ و باڵندەکان لە بیابانەکان لە سەرما ڕەق هەڵاتوون.
پلەی سەرما لە ناوچەی ئالماتیی کازاخستان 29 سیلیزیی ژێر سفر بووە و لە ئاستانە پایتەختی ئەو وڵاتەش پلەی سەرمای 26 ژێر سفر بووە.
باسنیوز
