لە ئەمریکا ئەنفلەوەنزای وەرزی سەرهەڵدەداتەوە
بەڕێوەبەری بەشی ئەنفلەوەنزا لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێت بەدواداچوونیان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی، داوایان لێکردوون کە هەموو سەرهەڵدانێكی پەتای وەرزی و جۆرەکەی رابگەیێنن، ئاشكراشیدەکەن لە 49 ویلایەت لەنێو 50 ویلایەتی ئەمریکا پەتاکە بەربڵاوی هەیە.
دان جیڕنیان، بەڕێوەبەری بەشی ئەنفلەوەنزا لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەلێت هەرچەندە ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بەم نەخۆشییە لەم وەرزەدا کەمترن، بەڵام هۆشداریدەدەن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە و داوادەکەن پێکوتەی زیاتر بەکاربهێندرێن.
بەڕێوەبەری بەشی ئەنفلەوەنزا لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێت: "ئێمە بەدواداچوونمان کردووە و قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی کردووە، داوامان لێکردوون کە هەموو سەرهەڵدانێكی پەتای وەرزی و جۆرەکەی رابگەیێنن، بەجۆرێك لە 49 ویلایەت لەنێو 50 ویلایەتی ئەمریکا پەتاکە بەربڵاوی هەیە".
دان جیڕنیان دەشڵێت: "ئێستا پێکوتە هەیە بۆ ئەوانەی دەبێت خۆیان بپارێزن، پێویستە خەڵکی هەموو رۆژێك رێنماییەکان جێبەجێبکەن، وەک خۆپاراستن لە کۆکە، دەستشووشتن، مانەوە لەماڵەوە لەکاتی تووشبوون و نەچوونە قوتابخانە و سەر کار، چونکە ئەمانە هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکەن".
RUDAW -
