لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا پێنج کەس کوژران
پۆلیسی ویلایەتەکە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 28-1-2018 لە شووشتنگەی مێڵکرۆفت، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێو گرووپێک روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکان سێ پیاو و دوو ژنن، بەڵام تاوەکو ئێستاش نازانرێت چ کەس و لایەنێک تەقەیکردووە و بەرپرسە لە کوشتنیان.
پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
RUDAW -
