ئەیسی میلان درێژەی بە سەرکەوتنەکانیدا

 ئەیسی میلان درێژەی بە سەرکەوتنەکانیدا
یانەی ئەیسی میلان سێیەم یاری لەسەریەکی بردەوە و دوای سێ یاری لازیۆی تووشی شکست کرد و سێ خاڵی لێوەرگرت.

لە سانسیرۆ ئەیسی میلان میوانداری یانەی لازیۆی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە خولەکی 15دا پاتریک کوترۆنی گۆڵی یەکەمی میلانی تۆمارکرد، دوای پێنج خولەک ئادەم مارۆسیچ ئەنجامەکەی بۆ لازیۆ راستکردەوە، هەر لەم گێمەدا میلانییەکان یارییەکەیان کۆتاییپێهێنا و لە خولەکی 44دا جیاکۆمۆ بۆناڤێنتورا گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ ئەیسی میلان تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیەک ئەیسی میلان خاڵەکانی کردە 34 خاڵ و هاتە پلەی حەوتەم و لازیۆش 46 خاڵی هەیە و سێیەمە.
rudaw -
Top