جێنشینه گه‌نجه‌كه‌ى سعوودیه پۆستێكى نوێی وه‌رگرت
به‌پێی ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى سعوودیه (واس)، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ڕێكخستنى سندووقى شه‌هیدان و برینداران و دیلكراوان و ونبووان، نیشان دا، به‌وه‌ش وه‌زیری به‌رگرى بوو به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى سندووقه‌كه.
هاوكات، ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕاسپارده‌كانى شاى سعوودیه‌ى به‌رز نرخاند به‌وه‌ى دوو ملیار دۆلارى ئه‌مریكی خسته سه‌ر بانكى ناوه‌ندی یه‌مه‌نى.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودییه (36 ساڵ)، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى بڕیاره‌كانى به‌تایبه‌ت ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك شازاده و به‌رپرسی باڵاى وڵاته‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ى له‌و وڵاته دروست كرد.
باسنيوز
