ژمارەی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکرێت
بەپێی زنیارییە بڵاو کراوەکان، بەشێک لەو دەستگیرکراوە فەرەنسییانە لە سووریا و عێراق، ژن و منداڵن و چووبوونە ناو داعش، ”نزیکەی 20یان منداڵ و هەرزەکارن“.
هەروەک ئەو سەرچاوە فەرەنسییانە باسی دەکەن، ئێستا نزیکەی 42 هاووڵاتیی فەرەنسی لە عێراق و سووریا دەستگیر کراون، کە چەکدار و ئەندامی داعش بوون و بە دیلی کەوتوونەتە دەست هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە.
دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لە 2014، سەدان کچ و کوڕی توندڕەوی ئەوروپی لەڕێگای تورکیاوە خۆیان گەیاندە ناو خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و بوون بە چەکدار.
باسنيوز
