ئەمریکا بۆ خەڵکی ئێران: پاش نەمانی کۆماری ئیسلامی دەبینە دۆستتان
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، مایک پێنس، لەو ئاخاوتنەیدا لە پەرلەمانی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە "ڕژێمی ستەمکار"، سەرکوتکەر"ی گەلانی ئێران و "گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم" وەسف کرد.
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا، ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و زلهێزەکانی جیهانی بە "کارەسات" ناودێر کرد و گوتی: "ئەو ڕێککەوتنە تەنیا کاتی دەستپێڕاگەیشتنی ئێرانی بە بۆمبی ئەتۆمی دوا خست و ئیدی ئەمریکا پەسەندی ناکات".
مایک پێنس جەختیشی کردەوە: "ئێمە بە ئیسرائیل و بە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەلێنی دەدەین کە ئەمریکا هیچکاتێ ڕێگە نادات ئێران دەستی بە بۆمبی ناوکی ڕابگات".
مایک پێنس کە پاش جۆرج بووش سەرکۆماری پێشووتری ئیسرائیل لە ساڵی 2008 کەلە پەرلەمانی ئیسرائیل (کێنست) قسەی کرد، ئەوە یەکەم بەرپرسە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات.
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی گواستنەوەی باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، ڕای گەیاند: "پێش کۆتایی ساڵی 2018 ئەو کارە جێبەجێ دەکرێت".
باسنیوز
