تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی عەبادی دەکات

تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی عەبادی دەکات
تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکات.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، رۆژی یەکشەممە 21-1-2018، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە بوارەکانی نەوت، گواستنەوە، دژایەتی تیرۆر کراوە.

چاوشئۆغڵو دووپاتیکردووەتەوە، تورکیا پشتیوانی لە یەکێتی و سەقامگیریی دەکات. هاوکات باسی لە بەشدارییکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا کردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی فەرمی پێشکەشی عەبادی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەنقەرە بکات.
rudaw -
Top