له باره‌ى عفرينه‌وه ئه‌مريكا داوايهك له توركيا ده‌كات
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رێكس تيلرسن له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌نديكردووه به سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ".
گوتيشى: "له‌و په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنيانهدا تيلرسن نيگه‌رانى ئه‌مريكاى له باره‌ى ره‌وشى عفرين ده‌ربڕيوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له كاتێكدا پشتيوانى ره‌وايه‌تى مه‌ترسييه‌كانى توركيا له باره‌ى ئاسايشه‌وه ده‌كه‌ين، توركيا هاندهدهين دان به خۆي‌دا بگرێت و ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكات كه كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى سنووردار بن له رووى چوارچێوه و كاتهكهيانهوه و به وردى خۆى به دوور بگرێت له زيانگه‌ياندن به مه‌ده‌نييه‌كان".
k24 -
