ستراتیجیی بەرگریی ئەمریکا پاش 15 ساڵ گۆڕدرا
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەو بەڵگەنامەیە کەلە ساڵی 2014بەملاوە بۆ یەکەمجارە بڵاو ەبێتەوە، ئەولەویەتەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ئاندە پیشان دەدات، هەمان ئەو ئەولەیەتانەی بودجەی بەرگریی ئەمریکا لەسەریان دادەڕێژرێن.
سەرەڕای داخوازی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ مسکۆ و پەکین، ئەم بەڵگەیە دەربڕی گرتنەبەری سیاسەت و هەڵوێستی توندترە بەرانبەر بەو دوو وڵاتە.
لە بەشێک لەو بەڵگەیەدا هاتووە، ڕووسیا و چین بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دان سیاسەتی جیهان و ناوچەکە جۆرێک دابڕێژن کە لەسەر بنەمای شێوازی سەرەڕۆیی و سەرکوت بێت، هەتا بتوانن لەسەر کەرتەکانی ئابووری، سیاسی و ئەمنیی نەتەوە جیاجیاکانی جیهان کاریگەری دابنێن.
ئەلبریج کۆلبی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە ئێران و کۆریای باکوور دوو وڵاتن کە بە "گرفت و ئاستەنگی خێرا" دەناسێنرێن، بەڵام گرفتی مەزنی سوپای ئەمریکا کارکردنە لەسەر ستراتیجیی بەرگریی کە هەمان لاوازکردنی دوو وڵاتی گەورەی چین و ڕووسیایە.
باسنیوز
