تویتەر بەهۆی دۆناڵد ترەمپەوە هەژماری هەزاران کەس دادەخات
تویتەر رایگەیاندووە، ئەو هەژمارە داخراوانە، کە ژمارەیان دەگاتە 1062 هەژمار، لە رووسیا دروستکراون و بەڕێوە دەبران.
لەبارەی هۆکاری داخستنیانەوە، تویتەر رایگەیاندووە، لەو هەژمارانەوە کاریگەریی خراوەتە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2017، کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
ئەو تۆڕە هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هەژمارانە پەیوەندییان بە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرملین)ـەوە هەبوو و بە داخستنیان، ژمارەی هەژمارە داخراوەکانی رووسیا گەیشتە 3814 هەژمار.
هەروەک تویتەر رایگەیاندووە، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریکاوە، ئەو هەژمارانە نزیکەی 176 هەزار تویتیان لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا کردووە.
باسنیوز
