بەریتانیا لە بارەی جامی جیهانییەوە هۆشداریی دەداتە رووسیا
دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانی هۆشداریی دەداتە رووسیا و رایدەگەیەنێت، ئەگەری ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە یارییەکانی جامی جیهانی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، هەیە.
رۆژی پێنجشەممە 18/1/2018، دەزگای (EHS) بۆ شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە، کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، رایگەیاندووە، سەرکەوتنی هەوڵێکی تیرۆریستیی داعش لە جامی جیهانیی لە رووسیا، دەبێتە رێکلامێکی باش بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.
دەزگاکە راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باس لەوە کراوە، کە بەشداریکردنی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و سعودیە لە جامەکە، بەهانەیەکی گەورەترە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لەلایەن داعشەوە.
بڕیارە لە مانگی 6ـی ئەمساڵ، جامی جیهانی (مۆندیالی 2018) لە رووسیا بەڕێوە بچێت.
bas news-
