پاپا بۆ قوربانییانی دەستدرێژی سێکسی دەگری
گرێک پێرک، گوتەبێژی ڤاتیکان بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە، کە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە بارەگای باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە چیلی بە تەنیا لەگەڵ ژمارەیەک لەو منداڵانە کۆ بووەتەوە، کە لەلایەن قەشەکانەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
ئەو منداڵانە چیرۆکەکانی خۆیان بۆ پاپا فرانسیس گێڕاوەتەوە و گوتەبێژی ڤاتیکانیش باس لەوە دەکات، کە پاپا بۆ ئەو منداڵانە ”نوێژی کردووە و گریاوە“.
پاپای ڤاتیکان داخباربوونی خۆی بۆ دەستدرێژیی قەشەکانی چیلی بۆ سەر منداڵان نیشان داوە و داوای لێبووردنی کردووە.
