ئەمریکا هۆشداریی لە شەڕێکی گەورە دەدات

 ئەمریکا هۆشداریی لە شەڕێکی گەورە دەدات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی لە دروستبوونی شەڕێکی گەورە و وێرانکەر لە جیهاندا، دەدات.



ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە هەموو لایەک ئاگاداری ئەوە بن، کە ئەگەر کۆریای باکوور رێگای ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵنەبژێرێت، ئەوا ”چارەسەری سەربازی دەخاتە رۆژەڤەوە“.



ریکس تیلەرسۆن هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، ”هەموو لایەک“ پێویستە ئاگاداری ئەوە بن، کە ئەگەری روودانی جەنگێکی گەورە لەنێوان وڵاتەکەی و کۆریای باکوور هەیە.



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر کۆریای باکوور رێگای شەڕ هەڵبژێرێت، ئەوا ”ئەنجامەکەی بۆ خۆی باش نابێت“.



کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، بەردەوام پەرە بە چەکە ناوەکی و مووشەکە دوورهاوێژەکانی دەدات و بەهۆی ئەوەشەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و ئەوروپا چەندین سزایان بەسەردا سەپاندووە.


باسنیوز
Top