كۆمپانیای رۆیاڵ دۆیتچ شێڵ كێڵگەكانی عێراق بەجێ دێڵێ

كۆمپانیای رۆیاڵ دۆیتچ شێڵ كێڵگەكانی عێراق بەجێ دێڵێ
ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای زەبەلاحی ڕۆیاڵ دۆیتچ شێڵی نەوتی ئەمریكی رایگەیاند كە بڕیاری داوە كێڵگەكانی وزە لە عێراق بەجێ بێڵێت.


ئەم بڕیارەی كۆمپانیا ئەمریكیەكە لە كاتێكدایە كە هێشتا وابەستەی كارەكانیەتی لە پیشەسازی گازی سرووشتی لە عێراقدا.


كۆمپانیای ڕۆیاڵ دۆیتچ شێڵ دووەم گەورەترین كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهانە كە بڕیاری داوە دەستبەرداری بەشێك لە وەبەرهێنانەكانیان بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە پشكەكانی خۆی لە كێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنەی یەك بە كۆمپانیای ئیتوشۆی ژاپۆنی فرۆشتووە، بەبێ ئەوەی نرخەكەی بخاتەڕوو.


كۆمپانیاكە رایگەیاند كە چاوەڕوان دەكرێ هەر لەماوەی ئەمساڵدا كێڵگەی نەوتی "مەجنون"یش لە عێراق بەجێ بێڵێت، بەڵام كارەكانی لە بواری گازی سروشتیدا بەردەوام دەبێت.
bas news -
Top