یەکێک لە گەورەترین گۆڕستانەکانی جیهان لە پاکستانە
گۆڕستانەکە بەهۆی جیاوازییەکەوە رۆژانە چەندین کەس سەردانی دەکەن، خەڵکی ناوچەکە و پاکستانیش نیگەرانن لەوەی حکومەت ئاوڕ لەو گۆڕستانە ناداتەوە و هەوڵی پاراستنی و ناساندنی زیاتریشی لە جیهاندا نادات.
یەکێک لەو کەسە ناسراوانەی تەرمەکەی لەو گۆڕستانە شاردراوەتەوە، عیساخان تەرخانی دووەم، پارێزگاری شاری تاتای پاکستان لە سەردەمی دەسەڵاتی موغال لە سەدەی حەڤدەی زاینیدا.
جیاوازی ئەو گۆڕستانە لەگەڵ گۆڕستانەکانی دیکە وایکردووە رۆژانە دەیان کەس سەردانی بکەن، تاوەکو لە نزیکەوە سەیری دیزاینی نوێی بیناکە و گۆڕەکانیش بکەن.
گۆڕستانەکە رووبەرێکی 10 کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیووە و بەو جۆرەش بە یەکێک لە گەورەترین گۆڕستانەکان لە جیهاندا دادەنرێت.
یەکێک لە بەناوبانگترین دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە "جام نیزامەدین" بوو، کە لە ساڵی 1460 تاوەکو 1508 کاروباری ناوچەکەی بەڕێوەدەبرد. هەندێک لە شارەزایان دەڵێن، نزیکەی هەزار دیزاینی جیاواز لەسەر گۆڕی ئەو دەسەڵاتدارە پێشووەی پاکستان دەبیندرێن.
خەڵکی ناوچەکە و پاکستانیش شانازی بەم مۆنیومێنتە گەورەوە دەکەن، بەڵام نیگەرانن لەوەی حکومەت ئاوڕی لێناداتەوە و هەوڵی پاراستنی و ناساندنی زیاتریشی لە جیهاندا نادات.
rudaw -
