لالیگا بۆ ریال مه‌درید كۆتایی هاتووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان به ته‌واوه‌تی بێهوابوونی خۆی له وه‌رزه‌ی ئه‌مساڵی لالیگا به یاریزانه‌كان راگه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه زیاتر بیر له جامی شا و چامپیۆنزلیگ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له نێو یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه زینه‌دین زێدان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به یاریزانه‌كانی رایگه‌یاندووه كه لالیگا بۆ ئه‌وان كۆتایی هاتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش هه‌مان بۆچوونی هه‌بووه و به یاریزانه‌كانی گوتووه نابێت ئه‌م وه‌رزه بیر له لالیگا بكه‌ینه‌وه، به‌وپێیه‌ی به 19 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوورن.
ماركا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كردووه و رایگه‌یاندووه كه ریال مه‌درید به 19 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، له كاتێكدا به 16 خاڵ له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیای خواره‌وه ریزبه‌ندییه‌كه دووره كه بۆ دابه‌زین له خولی پله‌دوو به‌ربژێره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ریال مه‌درید ئه‌وه‌نده‌ی له دابه‌زین نزیكه، ئه‌وه‌نده له بارسای پێشه‌نگ نزیك نییه.
k24-
