توركیا سیسته‌می به‌رگری له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگیر ده‌كات
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی توركیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سیسته‌می به‌رگریكردنه‌كه له مووشه‌كهاوێژ و دژه مووشه‌ك پێكهاتووه و، ئه‌مه وێڕای زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی توركیا له‌و ناوچه‌یه.
ماوه‌ی ساڵێكه به‌رپرسانی توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی یه‌په‌گه له عه‌فرین ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستپێده‌كات.
توركیا پێی وایه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرین بۆ سه‌قامگیری توركیا پێویسته، له‌كاتێكدا یه‌په‌گه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئامانجی توركیا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كوردكوژی بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی هه‌یانه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له منبج و عه‌فرین كۆتاییان پێده‌هێنین"، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ئۆردوغانیش، سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووز گوتوویه‌تی: "قه‌ده‌ری ئێمه وایه كه ناوچه‌كه له به‌ڵای ئه‌ردۆغان رزگار بكه‌ین".
k24 -
