کۆندۆلیزا رایس سەرسامیی خۆی بە سەرکردەکەیەکی ناسراو ئاشکرا دەکات
کۆندۆلیزا رایس، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا بە CNNـی راگەیاندووە، لەگەڵ سیاسەتی تویتکردندا نییە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی بەردەوام پەیڕەوی دەکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) راکانی بڵاو دەکاتەوە.
کۆندۆلیزا رایس هەروەها رایگەیاندووە، خەڵکی ئەمریکی هەڵەن ئەگەر بە ”تویتەکە ناداناییەکە“ی دۆناڵد ترەمپ باوەڕ بکەن و پێیان وابێ شەڕی ناوەکی لەنێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا دروست دەبێت.
وەزیر پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، دەرکەوتووە کیم نجۆنگ ئون، سەرۆکی ئەمریکا ”زۆر زیرەکتر“ـە لەوە خەڵک پێشبینی دەکرد، بەڵام وڵاتەکەی لە سەردەمی ئەودا، گۆشەگیرتر بووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی کیم جۆنگ ئیڵی باوکیدا، کەمتر گۆشەگیر بوو.
رایس ژنە رەشپێستێکی ئەمریکییە. لە ساڵی 1954 لە شاری بێرمینگهام لە ویلایەتی ئەلاباما لە ئەمریکا لەدایک بووە. لە مانگی 1ـی 2005 تا مانگی 1ـی 2009 وەزـیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.
باسنیوز
