بنیامین ناتیناهۆ: سوپا كەمان بەشێوەیەکی ”بەرنامە بۆ داڕێژراو“ وەڵامی دەستدرێژییەکانی حەماس دەداتەوە
رۆژی یەکشەممە 13.1.2018، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، پێویستە بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بزانێ، ”ئێمە رێگا بە بەردەوامیی دەستدرێژییەکانیان نادەین“.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی بەشێوەیەکی ”بەرنامە بۆ داڕێژراو“ وەڵامی دەستدرێژییەکانی حەماس دەداتەوە و ”ژێرخانی ئابووریی ئەو حزبە دەکەینە ئامانج“.
حەماس گرووپێکی چەکداریی توندڕەوە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
باسنیوز
