وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێی کاری ھاوبەش دەکەن
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، رای گەیاندووە، کە دوێنێ ھەینی 12/1/2018، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن، چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتووە.
ئەمڕۆ شەممە 13/1/2018، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ھەژماری تایبەتی خۆی (تویتەر)، تویتێکی کردووە و رای گەیاندووە، کە دوێنێ ھەینی عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن، چاوی بە ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتووە، ھەردوولا کۆبوونەوەتەوە بۆ تاوتوێکردنی کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا کارکردنی ھاوبەش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و بارودۆخی ناوچەکە و جیھان".
لای خۆشییەوە دوێنێ ھەینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ریکس تیلەرسن لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە گوتی: ”خوازیارین ئەم گفتوگۆیانە لەگەڵ ھاوتا سعوودییەکەم زۆرێک لە بابەتەکان چارەسەر بکات، بە تایبەتی کێشە سووریا، ململانێکانی یەمەن، سەقامگیری ناوچە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.“
باسنيوز
