كه‌لوپه‌له‌كانی دوو سه‌ركۆماری توركیا ده‌دزرێن
رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی توركوت ئۆزه‌ل هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری توركیا، سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی كه له ئاڵتون دروست كرابوو، هه‌روه‌ها دووربینێكی نایاب و لۆگۆی پارتی وه‌ته‌ن دزراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كە له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی عیسمه‌ت ئینۆنوش، مۆری تایبه‌تی عیسمه‌ت و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری مالاتیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌و 2 سه‌رۆك كۆماره دزراون و كه‌سیش نازانێت كێ دزیوینی، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كان گرانبه‌هان و وه‌كو شوێنەوارێكی گرنگ ته‌ماشا كراون.
باسنيوز
