کۆنگرەی پەرلەمانە ئیسلامییەکان لە تاران بەڕێوە دەچێت
کۆنگرەکە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 13.1.2018 دەستی پێ کرد و لە یەکەم و دووەم رۆژی کۆنگرەکە، لێژنەکانی فەلەستین و دەرەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی کۆ دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، تا ئێستا 16 سەرۆک پەرلەمان و 14 یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی گەیشتوونەتە تاران و بڕیاریشە ئەوانەی دیکە شەوی شەممە بگەنە تاران.
کۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی، ساڵانە لە یەکێک لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت و تێیدا تاوتوێی کێشەکانی وڵاتانبی ئیسلامی دەکرێت.
رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە ساڵی 1969 لە ریباتی پایتەختی مەغریب دامەزراوە و لە 57 ئەندام پێک دێت. بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری جەددە لە سعودیەیە.
باسنیوز
