نەتەوەپەرستانی تورکیا مەترسیی لەسەر ئەردۆغان دروست دەکەن
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (جومهورییەت)ی تورکی، بەشێک لە سەرکردەکانی ئاکەپە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، پێیان وایە پشتگیریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی 2019، کاریگەریی لەسەر دەنگی کوردانی باکووری کوردستان بۆ ئەردۆغان، هەیە.
مەهەپە پارتێکی رەگەزپەرستی تورکیایە، بەردەوام دژایەتیی گەلی کوردستان دەکات و کورد بە تورکی شاخاوی ناو دەبات و دژی داننانە بە بوونی کورد لە تورکیا.
ئەو سەرکردانەی ئاکەپە مەترسیی خۆیان لەوە نیشان داوە، کە بە پشتگیریکردنی ئەردۆغان و ئاکەپە لەلایەن دەوڵەت باخچەلییەوە، ئاکەپە دەنگی کوردانی باکووری کوردستان بە تەواوی لەدەست بدات.
باسنيوز
