ئەمریکا: ڕۆژی هەینی لەبارەی چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بڕیار دەدەین

 ئەمریکا: ڕۆژی هەینی لەبارەی چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بڕیار دەدەین
بەگەتەی یەکێک لە گوتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینیی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆ دەبێتەوە و ئەگەری زۆرە لەبارەی چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بڕیار دەدات.



بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ستیۆ گولدستیەن، یەکێک لە گوتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ڕۆژی هەینیی داهاتوو 2018/1/12 دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوە و جیم ماتیس، وەزیری بەرگری کۆ دەبێتەوە و پرسی درێژەدان، یان کشانەوەیان لە ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران دەخرێتە بەرباس.



ڕۆژنامەی گاردیەن، ڕۆژێک پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەگەری زۆرە حکوومەتی ترەمپ ئەو گەمارۆیانەی کە خراونەتە سەر کەرتی تەلەفزیۆن و میدیاکانی ئێران، درێژە بدات و زیاتریان بکات.



هاوکات هەر لەم پەیوەندییەدا کۆنگرێسی ئەمریکا، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ناڕزایی ئێرانییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، داوایان لە کۆشکی سپی کردووە بە دیاریکراوی گەمارۆ بخاتە سەر چەند کەرتی تایبەتی لە ئێران کە میدیا و تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران یەک لەو کەرتانەیە کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی خامنەیی دایە.



باسنيوز
Top