نێردراوانی کیم جۆنگ ئون و کۆریای باشوور کۆ دەبنەوە
نێردراوانی سەرۆکی کۆریای باکوور و شاندی کۆریای باشوور کۆ بوونەوە و شاندی کۆریای باکووریش داوای پەخشکردنی دانوستاندنەکان دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، ری سیۆن کون، سەرۆکی لێژنەی ئاشتی و یەکێتی، کە سەرۆکایەتیی شاندی کۆریای باکوور دەکات، رایگەیاندووە، پێویستە دانوستاندنکارانی هەردوو کۆریا بگەنە ئەنجامێک و ئەنجامەکە بکەنە دیارییەک بۆ گەلی کۆریای لە هەردوو بەش.
کۆبوونەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 9/1/2018 لە گوندی بانمۆنگۆم لە نێوان هەردوو کۆریا لە بەشە باشووریەکەی، ئەنجام دراوە.
کۆبوونەوەکان، کە تایبەتە بە بەشداریکردنی تیمی ئۆڵۆمپیادی کۆریای باکوور لە فیستیڤاڵی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کۆریای باشوور و شاندی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی دەکات، داوای کردووە کۆبوونەوەکان راستەوخۆ لە کەناڵەکانەوە پەخش بکرێت.
باسنیوز
