وڵاتێکی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی لەبارەی پەنابەرانەوە دا
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، شاڵاوی پەنابەرانی موسڵمان بۆ هەنگاریا دەبێتە هۆی دروستکردنی دوو کۆمەڵگەی جیاواز لە هەنگاریا و ”ئێمە وەک داگیرکاریی موسڵمانان سەیری دەکەین“.
ڤیکتۆر ئۆربان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پەنابەران هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە ”لە داهاتوودا هیچ پەنابەرێک وەرناگرین“ و هیوای خواست سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا تۆکمە بکرێن بۆ رێگری لە پەنابەران.
بەهۆی شەڕ و قەیرانەکانی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی لیبیا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان، سەدان هەزار هاووڵاتی ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.
هەنگاریا وڵاتێکی ئەوروپییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە.
باسنيوز
