كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی خۆی كێشا بە كەشتییەكی چین-دا

كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی خۆی كێشا بە كەشتییەكی چین-دا
ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ یەكشەممە لە زاری حكومەتی چینەوە بڵاویكردەوە، كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی یەكێك لەكۆمپانیا گەورەكانی نەوت گواستنەوەی ئێران گڕی گرت و ئەو نەوتەی هەڵیگرتبوو ڕژایە دەریای ڕۆژهەڵاتی چین، ئەوەش دوای ئەوەی خۆی كێشا بەكەشتییەكی چیندا.

كەشتی سانچی، كە تۆماركراوی پەنەمایە، لە ئێوارەی رۆژی شەممەدا خۆی كێشا بە كەشتی سی ئێف كریستاڵی چین-دا لە دووری160 میل لەكەنارەكانی شانگەهایەوە.

چارەنووسی هەر 32 ئەندامی دەستەی كەشتیە ئێرانییەكە نادیارە.

كەشتیەكە لە ئێرانەوە بەرەو كۆریای باشوور دەڕۆیشت و 136 هەزار تەن نەوتی خاوی سوكی هەڵگرتبوو، كە ئەو بڕەش یەكسانەبە 60 ملیۆن دۆلار بەپێی نرخی ئێستای نەوت لە بازاری جیهانیدا.

كۆریای باشوور كەشتی و هەلیكۆپتەری ناردووە بۆ بەهاناوەچوونی كەشتییەكە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كەشتی سانچی لەساڵی 2008 لەلایەن كۆمپانیای تانكەری نیشتمانی ئێرانەوە دروستكراوە و لەرۆژی یەكشەممەدا دەگەیشتە كۆریای باشوور.

كەشتییە ئێرانیەكە خۆی كێشاوە بە كەشتی سی ئێف كریستاڵی چین كە 64 هەزار تەن دانەوێڵەی هەڵگرتووەو لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە بەرەو چین بەڕێكەوتووە.

توانراوە هەر 21 ئەندامی دەستەی كەشتی سی ئێڤ كریستاڵی چین كە هاوڵاتی چینی بوون ڕزگاربكرێن.








خەندان
Top