شا سەلمان بڕیاری پێدانی پارەیەکی زیادە بە بەشێک لە مووچەخۆران دەدات

 شا سەلمان بڕیاری پێدانی پارەیەکی زیادە بە بەشێک لە مووچەخۆران دەدات
شای عەرەبستانی سعودیە بڕیاری پێدانی بڕەپارەیەکی زیادەی مانگانە بە بەشێک لە مووچەخۆران دا.



بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بڕیاری داوە مانگانە هەزار ریالی سعودی (نزیکەی 270 دۆلار) بدرێتە مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی بۆ ماوەی ساڵێک.



ئەو بڕیارەی شا سەلمان دوای ئەوە دێت، کە حکوومەتی ئەو وڵاتە نرخی بەنزین و بڕی باجەکانی زیاد کرد.



هەروەها شای سعودیە بڕیاری خەرجکردنی بڕی پێنج هەزار ریال (نزیکەی 1350 دۆلار) بۆ ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی لە شەڕەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە دژی حوسییەکانی یەمەن شەڕ دەکەن، داوە.
Top