خۆپیشاندانەکانی ئێران کێشەی خستە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە
لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە ئێوارەی دوێنێ هەینی 2018/1/5 دەستی پێکرد و بە لێدوان و گوتاری توندی نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد و لایەنگریی لە ویستی ڕەوای خۆپیشاندەرانی ئێران کرد و گوتی ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک خوازیاری ئاڵۆگۆڕ لە ئێرانە کە ویستی ڕەوای گەلانی ئێرانیشە.
"هاوکات نوێنەری ئێران ئەوەشی خستە روو: "لە بەرانبەر ناڕەزایی و دەنگی ڕەوای گەلانی ئێران بێدەنگ نابین".
چەند خولەکێک پێش دەسپێکی ئەو کۆبوونەوەیە نوێنەری ڕووسیا لە هەڵوێستێکی تونددا لە واشنتۆن گوتی: "ئەمکارە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆیە لە کاروباری ئێراندا"، چونکە خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشتیانە بەڕێوە دەچن و ئەمریکا دەیهوێ دەستێوەردان لەو وڵاتەدا بکات، چونکە هەستیاریەکی زۆریان بە ئێران هەیە".
ڕووسیە داوای کردبوو کە لەبارەی ئێرانەوە دانوستانێکی داخراو و نهێنی بەڕێوە بچێت و جەختی کردەوە کە: "ئەمریکا پرسی مافی کردووەتە ئامرازێک بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، ئێمە نابێ وزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کاروباری لاوەکی تەرخان بکەی".
بەریتانیا، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لەو کۆبوونەوەیەدا چەشنی نوێنەرانی "سوید، هٶلەندا پۆڵەندا بەهۆی سەرکوت و ڕەفتاری توندی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە ئێران گرت و داوایان لە ئێران کرد هەتا ڕێگە بدات ڕێپۆرتێری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەو وڵاتە بکات".
خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەلانی ئێران کە ماوەی دە ڕۆژە لە نزیکەی 100 شاری ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا 23 هاووڵاتی تێیدا بوونەتە قوربانی و زیاتر لە 1700 هاووڵاتی دەستگیر و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
