بومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ ئێرانی هه‌ژاند
كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاوی كرده‌وه، راپۆرته هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تائێستا هیچ زیانێكی گیانی له ئه‌نجامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه تۆمارنه‌كراوه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی گرتۆته‌وه، له هه‌مووشیان به‌هێزتر، له 12ی تشرینی دووه‌می رابردوو به پله‌ی 7.3 به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر سنووری پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و، به‌و هۆیه‌وه، وێرای گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 600 كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی دیكه، زیانی زۆری ماددیش به‌و ناوچانه گه‌یشت.
K24
