میدیا فەرمییەکانی ئێران: لە رووبەڕووبوونەوەکاندا دەیان کەس کوژراون

 میدیا فەرمییەکانی ئێران: لە رووبەڕووبوونەوەکاندا دەیان کەس کوژراون
میدیا فەرمییەکانی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە، کە لە ئەنجامی خۆپیشاندان و رووبەڕووبوونەوەکان، زیاتر لە 10 کەی کوژراون.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، کە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، رایگەیاندووە: "لە رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێ یەکشەممە 31/12/2017 ی نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران 10 کەس کوژراون".

خۆپیشاندانەکانی ھاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامییان ھەیە و خۆپیشاندەران دژی گەندەڵی، نادادی و گۆڕینی سیستەمی سیاسی ھاتوونەتە سەر شەقامەکان و دروشم دژی دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێنەوە، رۆژ بە رۆژیش ناڕەزاییەکانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەکان زیاتر دەبن.









باسنيوز
Top