هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشی

هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشی
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لە هەردوو پارێزگای کرماشان و سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشی.

لە نووسراوەکاندا، کە بە نهێنی دەرکراون و گەیشتوونەتە دەست خۆپیشاندەرانی ئێران، داوا لە بنکە ئەمنییەکانی گوندەکان و دەرەوەی شارەکان کراوە بەپەلە هاوکاریی بۆ هێزە ئەمنییەکانی ناو کرماشان ببەن.

دەزگا ئەمنییەکانی کرماشان داوایان لە هەموو هێزەکان کردووە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن و رێگریی لە گردبوونەوەی هاووڵاتییان بکەن.

هەروەها فەرماندەیی نیزامیی ئێران لە شاری سنە، داوای هەموو یەکە ئەمنی و سەربازییەکان کردووە لە فەرماندەییەکە ئامادەبن لە رۆژی یەکشەممە 31/12/2017.

چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کردووە.









باسنيوز
Top