دوای ئه‌مریكا وڵاتیكی دیكه‌ باڵیۆزخانه‌ی خۆی بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازێته‌وه‌

 دوای ئه‌مریكا وڵاتیكی دیكه‌ باڵیۆزخانه‌ی خۆی بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازێته‌وه‌
دوای ئەوەی کە له‌ رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وە دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا باڵیوزخانه‌ی وڵاتەکەی له‌ ته‌لئه‌بیب بگوازێـته‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم کە وەک پایتەختی ئیسرائیل دانی پێدا ناوە، دوای ئه‌ویش وڵاتێكی دیكه‌ بریاری دا كه‌ باڵیوزخانه‌كه‌یان بگوازنه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم.

جیمی مۆرالیس سه‌رۆكی گواتیمالا، وه‌كو پشتگیرییه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا باڵیۆزخانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم.

سه‌رۆكی گواتیمالا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "ڕێنمایی تازه‌مان ده‌ركردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان بۆ ئۆرشه‌لیم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گفتۆگۆمان كردووه‌".

له‌ ماوه‌ی كه‌متر لە مانگێك ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ كه‌ جیمی مۆرالیس پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات ده‌كاته‌وه‌، هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جیمی مورالیس گوتی: "په‌یوندییه‌كی مێژووی له‌ نێوان گوانتیمالا و ئیسرائیلدا هه‌یه‌".









باسنيوز
Top