بنیامین نەتەنیاهۆ دەبێتە رێبەری گەشتیارانی مەسیحی

بنیامین نەتەنیاهۆ دەبێتە رێبەری گەشتیارانی مەسیحی
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە خۆی دەبێتە رێبەری گەشتیاری بۆ گەشتیارە مەسیحییەکان لە ئیسرائیل.



بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە شاری ئۆرشەلیم (قودس) تۆماری کردووە، پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی عیسای کوڕی مەریەم، پێغەمبەری مەسیحییەکان، لە مەسیحییەکان دەکات.



بنیامین نەتەنیاهۆ داوا لە مەسیحییەکانی جیهان دەکات وەک گەشتیار سەردانی شوێنە مێژووییەکانی مەسیحیەت لە ئیسرائیل بکەن و ئامادەیی نیشانم دەدات ببێتە رێبەرێکی گەشتیاری بۆیان.



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناوی شوێنەکانی هێناوە و گوتوویەتی، “قودسی پایتەختی ئیسرائیل، کڵێسای مەهد” و بەمەش گەلی فەلەستین و عەرەبی توڕە کردووە.



باسنیوز
Top