فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە سێ بەرپرسی حزبوڵڵایان کوشت

 فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە سێ بەرپرسی حزبوڵڵایان کوشت
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ گێڕانەوەی شەرعییەت بۆ یەمەن، سێ بەرپرسی پسپۆڕی تەقەمەنیی میلیشیای حزبوڵلای لوبنانییان کوشت.



بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، رۆژی یەکشەممە 24/12/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی خانوویەکیان لە ناوچەی حەرەز لە پارێزگای حوجە لەسەر سنووری سعودیە، بۆردومان کردووە.



بەهۆی بۆردومانەکەوە، سێ پسپۆڕی بواری گەیاندن و دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمبی حزبوڵڵای لوبنانی وژراون، سەرەڕای حەوت چەکداری حوسییەکان، کە پاسەوانی ئەو سێ بەرپرسەی حزبوڵڵا بوون.



حزبوڵلای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن، دوو میلیشیای چەکداریی شیعەمەزهەبن و کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی دارایی و سەربازییان دەکات.




باسنیوز
Top