رووسیا شوێنی گردبوونەوەی تازەی داعش ئاشکرا دەکات

 رووسیا شوێنی گردبوونەوەی تازەی داعش ئاشکرا دەکات
دەزگای ئاسایشی فیدڕالیی رووسیا شوێنی گردبوونەوەی تازەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (تاس)ی رووسی، ئەلێکسەندەر پۆرتنیکۆڤ، بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدڕالیی رووسیا رایگەیاندووە، داعش دوای شکستهێنانیان لە عێراق و سووریا، هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن.

ئەلێکسەندەر پۆرتنیکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا ئەفغانستان سەننتەری گردبوونەوەی تیرۆریست و تاوانبارانە و چەکدارانی داعشیش روو لەو وڵاتە دەکەن و خۆیان لەوێ رێک دەخەنەوە.









باسنيوز
Top