ئەردۆگان سەرۆك شارەوانیەكانی جەهەپەش لادەدات
موحه‌ره‌م ساری كایه له نووسینێكیدا كه له رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی له لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی جه‌هه‌په كردووه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه.
ساری كایه باسی له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی حكوومه‌ت كردووه، به‌وه‌ی به‌رنامه‌یان داناوه تا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به جه‌هه‌په ئه‌نجام بده‌ن و قه‌یوومیان بكه‌ن، واته كه‌سی تریان له شوێن دابنێن.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌درێته پاڵ ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی جه‌هه‌په، پاڵپشتیكردنیانه له تیرۆر، به‌ڵام ساری كایه ئاشكرای نه‌كردووه جۆری تیرۆره‌كه چییه.
باسنيوز
