ترەمپ ستراتیژیەتی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە روو
ستراتیژیەتەکە، کە رۆژی دووشەممە 18/12/2017 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەیخاتە روو، چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە؛
- پاراستنی خاکی ئەمریکا
- زیادکردنی هێزی بازرگانیی ئەمریکا
- گەرەنتیکردنی ئاشتیی ئەمریکا لەڕێی هێزەوە
- زیادکردنی هەژموونی ئەمریکا لە جیهاندا
ئەو ستراتیژە نوێیە، لە مانگی ئاداری رابردووەوە و دوای دیاریکردنی جەنەڕال هێربێرت مەکماستەر وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، کاری لەسەر دەکرێت و ئێستا ئامادە کراوە.
پلانی زیادکردنی هەژموونی ئەمریکا لە جیهان، لە زۆر شوێن رووبەڕووی هەژموونی ئێران دەبێتەوە بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە هەروەک چاودێران باسی دەکەن، ئێران لەڕێی میلیشیا چەکدارییە شیعەمەزهەبەکانەوە، هەژموونی خۆی بەسەر وڵاتانی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەندا سەپاندووە.
باسنيوز
