لە تورکیا هەر ڕۆژێک ژنێک دەکوژرێت

 لە تورکیا هەر ڕۆژێک ژنێک دەکوژرێت
گرووپێکی پشتیوان و لایەنگری مافەکانی ژنان لە تورکیا بوس لە کوژرانی ڕۆژانەی ژنان لەو وڵاتە دەکاتە و نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.

گرووپی "ئێمە پێش بە ژنکوشتن دەگرین" لە تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی ساڵی 2017دا ڕۆژانە لەو وڵاتە ژنێک کوژراوە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا 365 ژن لە تورکیا بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە بوونەتە قوربانی.

زۆربەی ئەو ژنانەی کەلە تورکیا بەدەستی هاوسەرەکانیان کوژراون و لە ئەنجامی توندوتیژیی بنەماڵەیی کوژراون، تەمەنیان لە نێوان 25 هەتا 35 ساڵی دایە.

هۆکاری کوژرانی 75% ی ئەو ژنانە داوای جیابوونەوە بووە. لە ساڵی 2013 بەملاوە، لە تورکیا ئاماری کوژرانی ژنان لەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.









باسنيوز
Top